|
1)
پێویسته
خوێندکار رێزی ئیداره‌و مامۆستا و هاورێکانی ناو
په‌یمانگای بگرێت و به‌شێوه‌یه‌کی هاورێیانه مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵدا بکات، وه بۆ روودانی هه‌ر کێشه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر هه‌بوو
پێویسته به‌رێوه‌به‌ری لێ ئاگادار بکاته‌وه ئه‌گه‌ر نا خۆی
به‌رپرسیاره.
2)
ئه‌گه‌ر
خوێندکار له ماوه‌ی خوێندنی کۆرسه‌که‌یدا بۆ ماوه‌ی
(10)ده رۆژ نه‌هاته‌وه بۆ خوێندن ئه‌وا
به‌پێی بریاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تایبه‌ت به
په‌یمانگا که‌سیه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک
بروانامه‌ی خوێندنی کۆرسه‌که نادرێت به‌خوێندکاره‌که،بۆیه ده‌بێت
خوێندکار به شێوه‌یه‌کی زۆر باش په یوه‌ست بێت به کاتی ده‌وامی
کۆرسه‌که‌یه‌وه.
3)
خوێندکار
ده‌بێت ئاره‌زوی ته‌واوی هه‌بێت بۆ وانه‌که پاشان بریار بدات له
به‌شداری کردن له کۆرسه‌که‌دا.
4)
له‌کاتێکدا
خوێندکار بریار ده‌دات به‌شداری بکات له کۆرسێکدا پێویسته له
سه‌ره‌تادا بری پاره‌ی داواکراو بدات به ئیداره‌ی
په‌یمانگا، وه پاش دوو رۆژ له
ده‌ستپێکردنی کۆرسه‌که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خوێندکار بۆی نیه داوای
وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ی کۆرسه‌که بکات.
5)
په‌یمانگا شوێنێکه بۆ فێربونی زانست و
فراوانکردنی ئاستی رۆشنبیری خه‌ڵکی، بۆیه کاری به‌ده‌ر له‌مانه
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شایه‌نی قبوول نیه.
6)
پێویسته
خوێندکار به شێوه‌یه‌کی زۆر باش پاک‌و خاوێنی ناو په‌یمانگا بپارێزێت و
ئاگاداری که‌لو په‌له‌کانی ناوی بێت.
7)
ئه‌گه‌ر
خوێندکار ویستی کتێبێکی ناو کتێبخانه‌ی
په‌یمانگا ببا ته‌وه بۆ ماڵه‌وه ئه‌وا ده‌بێت له ماوه‌ی
ته‌نها هه‌فته‌یه‌کدا کتێبه‌که بگه‌رێنێته‌وه بۆ په‌یمانگا.
|